دەربارە

پێشانگای گەنجۆ

پێشانگای گەنجۆ بە ئامانجی دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی کارەبا و بیناسازی کڕیارەکانمان دامەزراوە. لە ڕۆژی یەکەمەوە هەوڵمان داوە بازاڕکردنی ئاسان و سەلامەت و چێژبەخش بۆ هەمووان دابین بکەین بە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک بەرهەمی تەواو کوالیتی و گونجاو.

لە پێشانگای گەنجۆ پێمان وایە هەموو ماڵێک و هەموو پڕۆژەیەکی بیناسازی پێویستی بە ئامراز و ئامێری متمانەپێکراو هەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هەوڵمانداوە کە باشترین جۆرەکانی ئاو گەرمکەرەوە، وایەر و کێبڵ، جۆرە جیاوازەکانی لامپ و ڕووناکی، چەسپ، سویچ و سوکێت، ئامێری دەست و کارەبا،  پێداویستییەکانی تری بیناسازی ماڵ دابین بکەین.

هەموو بەرهەمەکانمان لە براندە بەناوبانگەکان هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ڕووی کوالیتی و مانەوە و سەلامەتییەوە. ئامانجی گەنجۆ تەنها فرۆشتن نییە، بەڵکو دروستکردنی متمانە و ڕەزامەندی بەردەوامە لە نێوان پیشانگاکەمان و کڕیارە بەنرخەکانماندا.

لە پێشانگای گەنجۆ، هەوڵدەدەین خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکەین کە لە چاوەڕوانییەکانتان زیاترن؛ لە ئامۆژگاری ڕاستگۆیی کڕین تا وەڵامدانەوەی خێرا، گەیاندنی لە کاتی خۆیدا و پشتگیری تەواو دوای فرۆشتن.

بە پشتبەستن بە ئەزموونی چەندین ساڵە و تێگەیشتنێکی ورد لە پێداویستییەکانی بازاڕ، گەنجو بووەتە یەکێک لە پیشانگا متمانەپێکراوەکان لە بواری پێداویستییەکانی کارەبا و بیناسازیدا.

لە پێشانگای گەنجو، ئێمە پێشبینی داهاتوویەکی گەش دەکەین؛ داهاتوویەک کە هەموو کڕیارێک بتوانێت بە متمانەوە بازاڕ بکات و بزانێت کە کوالیتی و نرخێکی گونجاو و ڕێزگرتن لە پێشینەی کارەکانمانە.

25+
ساڵ ئەزموونی بەردەوام

ستاف

گەنجۆ احمد رسول

بەڕێوەبەر

Ganjo@ganjotrade.com

سوهەیل عمر حمە لاو

پسپۆڕی بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی

009647515046596

suhail@ganjotrade.com 

بەڵگەنامەکان

کۆمپانیاکان